Seyit Aydoğan,Mohammed Baqi Hussein
24 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
تۆرۆنتۆ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی خۆپیاكێشانی ئۆتۆمبێلێك به‌نێو خه‌ڵكی پیاده‌دا له‌شاری تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ 10 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
به‌رپرسانی شاره‌كه رایانگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستدا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له هێرشه‌كه‌دا گه‌یشته 10 كه‌س.
هاوكات 15 كه‌سی دیكه كه برینداربوون له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان و دۆخی پێنجیان ناجێگیره.
راگه‌یه‌نرا په‌لامارده‌ره‌كه هاووڵاتییه‌كی كه‌نه‌دیی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نییه، به ناوی ئالێك میناسیان و ته‌مه‌نی 25 ساڵه. میناسیان كه له كۆلێژی سێنێكای تۆرۆنتۆ فێری زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
به‌رپرسی پۆلیسی تۆرۆنتۆ، مارك سۆنده‌رس رایگه‌یاندووه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رووداوه‌كه په‌لاماری تیرۆریستی بێت، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدراوه.
وه‌زیری ئاسایشی گشتیی كه‌نه‌دا، راڵف گودهیڵ لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌مه دۆخێك نییه ناچاریان بكات ئاستی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزبكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودیۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه گوتی: "زۆر نیگه‌رانم به هۆی رووداوه بێ‌واتا و تراجیدیایهكهی تۆرۆنتۆوه. به ناوی هه‌موو كهنهدییهكانهوه، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و خۆشه‌ویستیانی قوربانییان و داوای چاكبوونه‌وه‌ی برینداران ده‌كه‌م".
دوێنێ میناسیان كاتژمێر 13:30 به‌كاتی ناوخۆیی كه‌نه‌دا، به مینی ڤانێك كه به‌كرێی گرتبوو، له‌ناوه‌ندی شاری تۆرۆنتۆ خۆی كرد به‌نێو خه‌ڵكی پیاده‌دا و له ئه‌نجامدا نۆ كه‌س له‌شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه میناسیان ده‌ستگیركرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.