Ahmet Furkan Mercan
05 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
تۆكیۆ – AA
حكوومه‌تی ژاپۆن رایگه‌یاند، كۆریای باكوور مووشه‌كێکی بالیستی تاقی كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ژاپۆن رایگه‌یاند كه كۆریای باكوور مووشه‌كێکی بالیستی به‌ره‌و ده‌ریای ژاپۆن (ده‌ریای رۆژهه‌ڵات) ئاراسته كردووه.
مووشه‌كه‌كه ٥٥٠ كیلۆمه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه، تا ٣٠٠ كیلۆمه‌تر رۆیشتووه و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئابووری نیشتمانیی تایبه‌ت به ژاپۆن كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، كیشی نۆبوۆ رایگەیاند، یاداشتنامه‌ی دیپلۆماتییان داوه به ئیداره‌ی پیۆنگیانگ له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشهکەكه.
كیشی نۆبوۆ تاقیكردنهوهکەی به "به‌ته‌واوی قبوڵنه‌كراو" له‌قه‌ڵه‌مداوه و ده‌ڵێت "تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش و ئاشتی وڵات و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی".
ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه به‌رله ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆریاری باشوور له نۆی ئادار بووه‌ته جێی سه‌رنج.
به‌م جۆره له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا، كۆریای باكوور بۆ نۆیه‌مین جار تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالیستی ئه‌نجام داوه.