Ahmet Furkan Mercan
05 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2022
تۆکیۆ - AA
حکوومەتی ژاپۆن ئامۆژگاری هاووڵاتییانی دەکات، خۆیان بە دووربگرن لە گەشتکردن بۆ بێلاڕووس.
بەهۆی ئەو رۆڵەی هەیەتی لە چالاکییەکانی رووسیادا کە جەنگی دژبە ئۆکراینا هەڵگیرساندووە، وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن، هۆشداری دا لە خۆبەدوورگرتن لە گەشتکردن بۆ بێلاڕووس.
بەپێی ئەوەش ئاستی هۆشداری خۆبەدوورگرتنی هاووڵاتییانی ژاپۆن لە گەشتکردن بۆ بێلاڕووس بەرزکرایەوە بۆ ئاستی دوو.
هەروەها ئاستی هۆشداری بۆ ناوچەکانی ئۆکراینا کە هاوسنوورن لەگەڵ رووسیا و بێلاڕووس بەهۆی ئەگەری پێکدادانی سەربازییەوە بەرزکرایەوە بۆ ئاستی چوار.
هەروەها ئاژانسی کیۆدۆ بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ژاپۆن بڕیاریداوە بە سڕکردنی سەروەتی بەرپرسانی باڵای بێلاڕووس بە سەرکۆماری وڵاتەکەشەوە.