Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
یانه‌ی بارسێلۆنا میوانداریی یانەی مالاگای كرد و به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وت.
له هه‌فته‌ی نۆیه‌می لا لیگادا یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ كه تا ئێستا شكستی نه‌خواردووه له یاریگای نوكامپ، میوانداری یانەی مالاگای كرد.
له خوله‌كی دووه‌می یارییه‌كه‌دا، بارسێلۆنا له رێگه‌ی جیرارد دیولۆفیوهوه گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له خوله‌كی 56 یارییەکەدا له رێگه‌ی ئه‌ندرێس ئینێستاوه بارسێلۆنا گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه.