Mazın Asad
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ رایگەیاند لەبارەی پرسی سووریاوە درێژە بە کاری ھاوبەش لەگەڵ تورکیا و ئێران دەدەن.
لاڤرۆڤ لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی İnterfaxی رووسی، ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی کاری ھاوبەش لەگەڵ تورکیا و ئێران، پرۆسەی گواستنەوەکان لە حەلەب بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا و گوتیشی: "لەبارەی سووریاوە لە پەرەپێدانی کاری ھاوبەش لەگەڵ تورکیا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام دەبین".
وەزیری دەرەوەی رووسیا پشتگیری بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپات کردەوە و راشیگەیاند لە پێناو دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ دیالۆگی نیشتمانی لەمەڕ چۆنیەتی پێکھاتەی دەوڵەت لە ئایندەدا پێویست بە بڕیاری سوورییەکان ھەیە.