Adham Kako,Burak Karacaoğlu
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
ئیدلب/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، ناوه‌ندی ناحیه‌ی شێخ حه‌دید خۆرئاوای ناوچەی عه‌فرین كه خاوه‌ن گرنگییه‌كی ستراتیجییه له تیرۆریستان پاككرده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له شێخ حه‌دید، له‌چوارێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد، له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی شێخ حه‌دید ده‌ستپێكردووه.
به‌وشێوه‌یه‌ش سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، ناوه‌ندی ناحیه‌ی شێخ حه‌دیدیان له خۆرئاوای عه‌فرین لە یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعش پاككردووه‌ته‌وه.
به‌م جۆره ژماره‌ی ناوه‌ندی ئه‌و ناحیانه‌ی له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه، بۆ سێ ناحیه به‌رزبوویه‌وه.
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد كه پشتیوانیی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا ١٢٩ شوێن كه له عه‌فرین له‌ژێر داگیركاریی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-داعشدا بوون و بریتین له ناوه‌ندی سێ ناحیه، ٩٨ گوند و شەش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و ٢١ گرد و چیای ستراتیجیی و بنكه‌یه‌كی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، كۆنترۆڵكردووه.