Ramal Mahmood - Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی رایگەیاند، دۆخێک لە ئارادا نییە تا پێویست بکات میسر و تورکیا بکەونە دژایەتیکردنی یەکتر.
سیسی لەوەڵامی پرسیاری سەرنووسەر رۆژنامە بەناوبانگەکانی میسر ئەلهەرام، ئەخبار و جمهوریەت، لەبارەی وتەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، کە گوتبووی 'دەیانەوێت لەگەڵ میسر پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن'، گوتی: "دۆخێک لە ئارادا نییە، تا پێویست بکات میسر و تورکیا بکەونە دژایەتیکردنی یەکتر. ئێمە دەزانین گەورە بەرپرسانی تورکیا بۆ چاوخشاندنەوە بە سیاسەتەکانیان لەبارەی میسر، کاتیان پێویستە".
لەوەڵامی ئەوەی کە رەخنەیان ئاراستە کراوە، کاتێک بەتوندی وەڵامی لێدوانەکانی گەورە بەرپرسانی تورکیایان نەداوەتەوە، سەرکۆماری میسر گوتی: "ئێمە بەپێی پێویست و لە چوارچێوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، وەڵامی لێدوانەکانی گەورە بەرپرسانی تورکیامان داوەتەوە".
پێشتریش سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، لەچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ گۆڤارێک کە لە ئەفریقا بە زمانی فەڕەنسی دەردەچێت، گوتبووی "ئێمە لێدوانی ئاگرینمان لە دژی تورکیا نەداوە".