Muhammed Bilal Kenasari
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
فیلیكس گیدنی كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، رایگەیاند، ئه‌و كێشه دیپلۆماسیانه‌ی له‌م دواییانه‌دا له نێوان توركیا و ئه‌مریكا روویاندا كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) به‌ڕێوه‌چوو له وه‌ڵامی ژمارەیەک پرسیاردا، فیلیکس گیدنی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكای كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌و كێشه دیپلۆماسیانه‌ی له نێوان توركیا و ئه‌مریكا درێژه‌ی هه‌یه له رووی سه‌ربازییه‌وه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانتان له‌گه‌ڵ توركیادا؟ ئایا گۆڕانكاری به‌دیده‌كه‌ن له باره‌ی به‌كارهێنانی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئینجهرلیكهوه؟ فیلیکس گیدنی گوتی: "نه‌خێر، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی توركیاماندا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌دیناكه‌ین".
فیلیکس گیدنی باسی له‌وه كرد كه هتوركیا رۆڵێكی گرنگیی هه‌یه له‌نێو هاوپه‌یمانیدا و گوتی: "ئه‌وان (توركیا) وڵاتێكه كه هاوكاری هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی ده‌كات و ئەندامێكی به به‌های ناتۆیه له هه‌مان كاتدا هاوپه‌یمانێكی گرنگیی ناوچه‌ییه. چه‌ند پێشهاتیك هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ستراتیجی، به‌ڵام له په‌یوه‌ندییه پیشهییهكانمان له بواری كاركردن و تاكتیك هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌دیناكه‌ین".