Abdullah Shukur
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، چارلس سەمەرس رایگەیاند کە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 لە لایەن تورکیاوە لە رووسیا، ئەنجامی قورسی بۆ پەیوەندی سەربازیی ھەردوو وڵات لێ دەکەوێتەوە و گوتیشی: "کڕینی پاتریۆت و F-35 (لە لایەن تورکیا لە ئەمریکا) نابێتە جێگەی باس".
سەمەرس لە پنتاگۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەمەرس وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیS-400 لەلایەن تورکیا لە رووسیا دایەوە و گوتی: "ئەگەر تورکیا S-400 بکڕێت ئەوا لە رووی پەیوەندی سەربازیمان ئەنجامی قورسی دەبێت. کڕینی پاتریۆت و F-35 (لە لایەن تورکیاوە لە ئەمریکا) نابێتە جێگەی باس".
لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک بەوەی کە بەکارھێنانی گوتەی ئەنجامی قورسی دەبێت بەرامبەر وڵاتێکی ھاوپەیمان لە ناتۆ بە چی مانایەک دێت؟ سەمەرس وتەکانی پێشووی وەبیرھێنایەوە و گوتی: "ناتوانن F-35 و پاتریۆت بکڕن، مەبەستم ئەمەیە".