AA
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
واشنتۆن - AA
عەقید دۆریان لەبارەی ئەو زرێپۆشانەی کە نێردراونەتە سووریا: "ئەم ئۆتۆمبێڵانە بە ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا دراوە. جەنگاوەرانی ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا لە نێو ھێزەکانی دیموکراتی سووریا دایە. بۆیەش ئەمانە لەگەڵ یەپەگە دان و ئەم ئۆتۆمبێلانەش لەم شوێنەن".
-"پەیەدە/پەکەکە و ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا، ئەمانە ئەو گرووپانەن کە بەمەبەستی گەمارۆدانی رەققە ھاوشانی یەکتر شەڕ دەکەن. دوو ھێزی ھاوپەیمان لە ئارادایە و ئەم ھێزانەش سوود لەم ھاوکاریانە وەردەگرن".گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، عەقید جۆن دۆریان، لەبارەی ئەو چەک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانەی کە ئەمریکا بە ھاوپەیمانی عەرەبی سووریای داوە رایگەیاند کە لەوانەیە پەیەدەش سوود لەمانە وەربگرێت.
دۆریان بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە شاری بەغداوە بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پنتاگۆن کرد و زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا و عێراق پێشکەش کرد.
لەبارەی پرسیارێکی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەوەی کە ئەو زریپۆشە سەربازیانەی کە ئەمریکا بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبی لە سووریا ناردوویەتی کەوتووەتە دەستی یەپەگەی باڵی سەربازیی پەیەدە یان نا. دۆریان گوتی: "ئەم ئۆتۆمبێلانە بە ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا دراوە. جەنگاوەرانی ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا لە نێو ھێزەکانی دیموکراتی سووریا دایە. بۆیەش ئەمانە لەگەڵ یەپەگە دان و ئەم ئۆتۆمبێلانەش لەم شوێنەن".
دۆریان لە وەڵامی پرسیاری دووەم رایگەیاند کە ھیچ زانیارییەکی نییە بەوەی کە ئایا ھێزەکانی یەپەگە ئەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانەیان بەکار ھێناوە یان نا.
-"ھێزەکانی دیکەش وەک خواستی دۆخەکە سوود لەم ھاوکاریانە وەردەگرن"
دۆریان لەبارەی پرسیارێکی دیکەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بەوەی کە ئەمریکا رایگەیاندووە کە لە سیاسەتی ئەوان پێدانی چەک بە یەپەگە بوونی نییە بەڵام ئێستا نازانرێ کە ئایا ئەو چەکەی بۆ سووریا دەنێردرێ دەکەوێتە دەست ئەم گرووپانە یان نا؟ گوتی: "ئێمە ئەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشانەمان بە ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا داوە و ئەوان بەرپرسیارێتیان گرتووەتە ئەستۆ، ئەمانە ئەو گرووپانەن کە بەمەبەستی گەمارۆدانی رەققە ھاوشانی یەکتر شەڕ دەکەن. دوو ھێزی ھاوپەیمان لە ئارادایە و ئەم ھێزانەش سوود لەم ھاوکاریانە وەردەگرن".
دۆریان لەبارەی ئەوەی کە بۆچی ئێستا ئەم ئۆتۆمبێلانە لەم کاتەدا دراوە گوتی: "بەھۆی ئەوەی ئەم گرووپە لە رەققە نزیک بووەتەوە و ئەگەری ئەوەش ھەیە رووبەڕووی پێکدادانی سەخت ببنەوە بۆیە ئەم ئۆتۆمبێلانە لە چوارچێوەی بڕیاری ئیدارەی پێشوو (ئۆباما) بۆ ئەو شوێنە نێردراون".
گوتەبێژەکە وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی ژمارەی ئەو زرێپۆشانە نەدایەوە.
سەڕەرای گشت ناڕەزایەتییەکانی تورکیا، ئیدارەی ئۆباما پشتیوانی ئاسمانی بۆ یەپەگە/ پەیەدە دەستەبەرکردووە و ئەمەش بووە ھۆکاری بارگرژی لە پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.