İsmet Karakaş
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەسەر سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر گۆڤاری شارلی ئەبدۆ-ی فەڕەنسی کردەوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەگوێرەی بەندی ١٢ و ١٣ی یاسای سزادانی تورکیا و بەهۆی سووکایەتیکردن بە سەرکۆمار ئەردۆغان، دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر بەرپرسانی گۆڤاری شارلی ئەبدۆ کراوەتەوە.