Dildar Baykan Atalay
02 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی هانیدا لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، فڕۆکەیەک گڕی گرت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکەدا بڵاوکراونەتەوە، لە گۆڕەپانی فڕۆکەخانەی هانیدا، ئاگر لە فڕۆکەیەکی سەربە هێڵی ئاسمانی ژاپۆن کەوتووەتەوە.
لە کاتێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە درێژەی هەیە، باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە ئاگرەکە بەهۆی بەرکەوتنی بزوێنەری فڕۆکەکە بە زەوی کەوتبێتەوە.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، ئاگری بزوێنەرەکە بەرەو کابینەی فڕۆکەکە دەچێت.