مۆسکۆ
یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی بواری سینەما کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بۆ جاری ٣٧ەمین دەستی بە کارەکانی کرد.
مەراسیمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە كە لە هۆڵی شانۆی رۆسییا بەڕێوەدەچێت بە رۆیشتن بەسەر فەرشی سووردا دەستی پێكرد.
دەرهێنەری بەناوبانگی رووسی و سەرۆكی فێستیڤاڵی فیلم نیكیتا میهالكۆڤ وەك هەمیشە لەبەردەرگا پێشوازی لە میوانەكانی كرد.
لەسەر فەرشە سوورەكەوە داوەرەكان بە سەرۆكایەتی جێن جاكس ئەناود و كەسایەتییەكانی ناسراوی جیهانی هونەر و سیاسەت تێپەڕین.
ژمارەیەك فیلم لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداریی لە فێستیڤاڵەكەدا دەکەن لەنێو ئەو وڵاتانەشدا هەریەك لە رووسیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئێران، بولگاریا و سڕبیا بوونیان هەیە.
ئەمساڵ لە توركیاوە هیچ فیلمێك بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلم لە مۆسكۆ ناكات بەڵام ''بژاردەی سینەمای توركیا'' خراوەتە نێو پرۆگرامی فێستیڤاڵەكەوە و لەو چوارچێوەیەشدا ١٠ فیلمی توركی نیشاندەدرێت.
فێستیڤاڵەكە تا ٢٦ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.