نیویۆرك
له چالاكیهكدا كه له مهیدانی تایمز له شاری نیویۆرك بهڕێوهچوو، بڕی یهك تۆن عاجی فیل و بهرههمهكانی لهناوبران، كه دهستیان بهسهردا گیرابوو.
لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ راگرتنی بازرگانی كردن بە عاج و راوكردنی نایاسایی فیل، دەزگای ژیانی كێوی و ماسی ئەمریكا لەگەڵ رێكخراوی كۆمەڵگای پاراستنی ژیانی كێوی،لە مەیدانی تایمز مەراسیمێكیان بۆ لەناوبردنی عاجی فیل و بەرهەمەكانی رێكخست.
لە كاتی لەناو بردنی ئەو بەرهەمانەدا، جگە لە عاجی فیل چەند بەرهەمێكی دیكەی ئاژەڵانی كێوی نمایش كران كە لە نیویۆرك و فیلادیلفیا دەستیان بەسەردا گیرابوو.
لای خۆیانەوە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ژمارەیەكی زۆر لە پارێزەرانی مافەكانی ئاژەڵ و ژینگە پشتیوانیان لە چالاكیەكە كرد.
وەزیری نێوخۆی ئەمریكا سالی جیول، ئەو چالاكییەی بە "لەناوبردنی بازاڕی خوێناوی عاجی فیل" ناوبرد و گوتی: ئەمریكا لەو تاوانانە خۆش نابێت كە بەرامبەر ئاژەڵی كێوی دەكرێن، بەتایبەتی بەرامبەر ئەو ئاژەڵە كێویانەی نەوەكانیان رووبەڕووی لەناوچوون بوونەتەوە.
لە كاتێكدا پارێزەرانی مافی ئاژەڵان لە ئەمریكا، باس لەوە دەكەن كە بازرگانی عاجی فیل هۆكارن بۆ لەناوچوونی نەوەی فیل لە ئەفریقا، دەزگای ژیانی كێوی و ماسی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكات ساڵانە نزیكەی 35 هەزار فیل بۆ عاجەكانیان دەكوژرێن.