Khalid Mejdoub
15 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2025
ڕەبات ــ AA
بەھۆی ئەو لافاوەی کە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە شاری ئاسفی ڕۆژئاوای مەغریب دروستبوو، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.
پارێزگای ئاسفی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو لە شاری ئاسفی دروست بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆیەوە لافاوەکەوە، ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەش کردووە کە ھەر بەھۆی لافاوەکەوە، زیانی ماددی بەر ژمارەیەک خێزانی دانيشتووی شاری ئاسفی کەوتووە.
پێشتر بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای ئاسفی ڕایانگەیاندووە بەھۆی ئەو لافاوەی کە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ لە شاری ئاسفی دروستبوو، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.