Aynur Şeyma Asan,Şilan Turp,Aladdin Mustafaoğlu
15 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2025
قودس ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ یەکشەممە کرایە سەر ئاھەنگێکی جووەکان کە لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ١٦ کەس.
دوێنێ یەکشەممە لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگێکی جووەکان کە لە کەناری بۆندی لە شاری سیدنی تایبەت بە جەژنی "حانوکا" سازکرابوو، تەقە لە بەشداربوونی ئاھەنگەکە کراوە.
پۆلیسی نیو ساوس وێڵز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاندووە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر ئاھەنگی جووەکان لە شاری سیدنی کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ١٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش، گەیشتووەتە ٤٠ کەس.
ئاماژەی بەوەشدا کە بەم زووانە، زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە، بڵاودەکەنەوە.
پێشتر میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردبووەوە کە ھێرشه چەکدارییەکە، لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی نیو ساوس وێڵز، کریس مێنز ڕایگەیاندبوو کە یەکێک لە ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کوژراوە و ئەوەی دیکەیش دەستگیرکراوە.