Sangar Hamad Azeez
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
لەشاری نیویۆرک پرۆتێستۆی کوشتنی هاووڵاتییانی سڤیلی شاری حەلەب کرا.
دانیشتوانی نیویۆرک پرۆتێستۆی پەلامارەکانی رژێمی ئەسەدیان کرد کە بە پشتیوانی رووسیا بۆسەر هاووڵاتیانی شاری حەلەب ئەنجامیدەدات.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن گروپێک بەناوی گەلی حەلەبەوە رێکخراوبوو، خۆپیشاندهران لەنزیک بارەگای نوێنەرایەتی هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەناوچەی مانهاتان کۆبوونەوە و ئیدانەی رووسیایان کرد کە لەسەرەتایی ههڵگیرسانی جەنگی نێوخۆی سووریا ئەو وڵاتە شەش جار لهرێگهی بەکارهێنانی ڤیتۆوه رێگربووە لە بەرگرتن لەکۆمهڵکوژییهکانی رژێمی بهشار ئەسەد.
هاووڵاتیان درووشمی "ئەسەدی بکوژ، پوتین منداڵکوژ، ئێران بڕۆ دەرەوە لەسووریا، رووسیا بڕۆ دەرەوە لەسووریا، شەرم بکە، شەرمبکە ئەمریکا"یان دەگوتەوە.
خۆپیشاندەران رووداوەکانی ئێستای حەلەبیان بە کۆمەڵکوژی ناوبرد و داوای وەستاندنیان دەکرد.
دواتر خۆپیشاندانەکه بەبێ هیچ رووداوێکی نەخوازراو کۆتاییهات.