Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، باسی له‌گرنگی ده‌ستکردن به‌هه‌وڵه‌کان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی حه‌له‌بدا کردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه ئه‌وان چاوه‌ڕێن ده‌سته‌ی گشتیی رێکخراوه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له‌وباره‌یه‌وه سازبکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌کانی ناو سه‌رۆکایه‌تی کۆماره‌وه ده‌ستکه‌وتوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسه‌وه کردووه و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی بوونی بە سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌کاره‌ساتی مرۆیی له‌حه‌له‌ب قسه‌ی له‌گه‌ڵ گۆتێرێس کردووه و سه‌رنجی بۆ ئه‌و دڕنده‌ییه راکێشاوه که رژێمی سووریا و پشتیوانانی له‌شاره‌که ئه‌نجامیانداوه و بووه‌ته مایه‌ی دڵته‌نگیی هه‌موو جیهان، جه‌ختی له‌پێویستیی ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخی حه‌له‌ب کردووه‌ته‌وه.
سه‌رکۆماری تورکیا راشیگه‌یاندووه که ئه‌وان هه‌وڵه‌کانیان له‌وباره‌یه‌وه چڕکردووه‌ته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاگربه‌ست له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ک ده‌سته‌به‌رکراوه. جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازکردنی هاووڵاتییانی سڤیل و چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵه‌کان چڕکراونه‌ته‌وه و چاویان له‌وه‌یه له‌کۆتاییدا هاوکارییه مرۆییه‌کان بگه‌یه‌نرێته شاره‌که.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌گرنگی ده‌ستکردن به‌هه‌وڵه‌کان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی حه‌له‌بدا کردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه ئه‌وان چاوه‌ڕێن ده‌سته‌ی گشتیی رێکخراوه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی له‌وباره‌یه‌وه سازبکه‌ن.
لای خۆیشییه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه تورکیا به‌گرتنه‌خۆی په‌نابه‌ره سووریی و عێراقییه‌کان رێز و ده‌ستخۆشییه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ده‌ست هێناوه و جه‌ختیشیکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ستیاریی دۆخی حه‌له‌ب و پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها بینەری دۆخه‌که نه‌بن.