Utku Şimşek
21 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە چالاکی خستنی شەش تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە پێناو شەهیدان، گەل و نیشتمانی ئازیزدا بەبێ وچان بەردەوامین لە خەبات و هاتووە: "سوپای تورکیای قارەمانمان شەش تیرۆریستیی پەکەکە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق بەدیکرد، لەچالاکی خستن. تیرۆریستان بچنە هەر کونێکەوە ڕزگاریان نابێت لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە".