Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
21 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە چوار سەربازی دیکەی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون و برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکان لە باکووری کەرتی غەززە، سەربازێکی ئیسرائیل کوژراوە و سێی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥٧٦ سەرباز، لەو ژمارەیە ٢٣٨یان لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.