Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا جه‌یمس ماتیس رایگه‌یاند، بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا لەبارەی باکووری سووریا، ئه‌مریكا به‌درێژایی سنووری باكووری سووریا چه‌ند خاڵێكی چاودێری پێكده‌هێنێت.
ماتیس له‌وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه و گوتی، "توركیا هاوپه‌یمانێكی ناتۆیه. ئه‌وان نیگه‌رانییان هه‌یه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له سووریای رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رژێمی ئه‌سه‌د به‌پشتیوانیی رووسیا و ئێران كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامده‌دات و وڵاته‌كه‌ی دابه‌شكردووه و گوتی، "توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ناتۆ كه سنووری له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه، چه‌ندین هۆكاری هه‌یه بۆ نیگه‌رانییه‌كانی. هه‌موو ئه‌و نیگه‌رانییانه‌مان پشتگوێ نه‌خستووه. له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا خاڵی چاودێری پێكده‌هێنین. ئێستا ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كه. به‌درێژایی سنووری باكووری سووریا چه‌ند خاڵێكی چاودێری داده‌مه‌زرێنین، چونكه لانی كه‌م كه شتێكمان بینی له‌نێو سنووری چالاكییه‌كانی خۆماندا، ده‌مانه‌وێت توركه‌كان ئاگاداربكه‌ینه‌وه. له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ توركیا له‌هه‌ماهه‌نگیی نزیكداین. ئه‌م بابه‌ته له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ین. هه‌وڵده‌ده‌ین چاودێریی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بكه‌ین كه ده‌كرێت رووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه".
ماتیس رایگه‌یاند ئه‌و خاڵانه‌ی پێكیده‌هێنن به‌جۆرێك ده‌ستنیشان ده‌كرێن كه شه‌و و رۆژ دیاربن و گوتی، "له‌وبه‌ری سنوره‌وه له‌گه‌ڵ سوپای توركیا زۆر گفتوگۆ ده‌كه‌ین. شوێنی دیاریكراو ده‌بێت و به‌شه‌و و به‌ڕۆژ كراوه ده‌بێت. توركه‌كان ئێمه بەروونی ده‌بینن كه له‌كوێدا ده‌بین".
وه‌ك هۆكاری پێكهێنانی خاڵه‌كانی چاودێری ماتیس گوتی، "ئه‌مه به‌گوێره‌ی ئه‌وە نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه، كه كۆتاییهێنان به پاشماوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه له دۆڵی فوراتی ناوه‌ند ده‌سته‌به‌رده‌كات. تا دوژمن له‌رووبه‌رێكی كه‌متردا قه‌تیس ببێت، رووبه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌ستیان زیاتر به‌هێزده‌كه‌ن و بێگومان وه‌ك چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ریش باسمان كردووه، له‌وێ جه‌نگێكی قورس له‌ئارادایه".