Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگەیاند، له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) و حكوومه‌تی سعوودیه به ته‌واوه‌تی گه‌یشتبن به‌وه‌ی كه كێ به‌رپرسی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی-یه.
جێمس ماتیس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان كۆبووه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ چه‌ند بابه‌تێكی جۆراوجۆر كرد.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌و ئاگربه‌سته كرد كه له یه‌مه‌ن ده‌سته‌به‌ركراوه و گوتی: "ماوه‌ی پێنج رۆژه به‌ره‌كانی پێشه‌وه ئارامن. ماوه‌ی سێ رۆژیشه هیچ پێكدادانێك رووینه‌داوه".
جێمس ماتیس ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی سعوودیه رێگه دراوه ژمارەیەک له چەکدارە برینداره‌كانی حووسی بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌یش كرد كه یه‌مه‌ن له ناوچه‌كه‌دا ته‌نها كێشه نییه و ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو درێژه‌ی هه‌یه و هه‌وڵی دامه‌زراندنی هاوبه‌شی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن به رابه‌رایه‌تی سعوودیه.
جێمس ماتیس گوتی: "سعوودیه ئێستا له‌م هه‌وڵه‌دا یه‌كێكه له گرنگترین وڵاته‌كان. هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌بێده‌نگی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به هۆی رووداوی خاشقجی-یه‌وه ئه‌م هه‌وڵه چالاكتره. ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له رای گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه له هه‌وڵدان بۆ زانینی راستییه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقجی-یه‌وه و گوتی: "هه‌میشه سه‌رۆكه‌كان ئازادیی ئه‌وه‌یان نییه كه له‌هه‌ر بابه‌تێكدا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی خاوێن و بێ له‌كه‌دا كاربكه‌ن".
جێمس ماتیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا دوو بنه‌مای هه‌یه، یه‌كێكیان لێپێچینه‌وه‌یه له ئه‌نجامده‌رانی تاوان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان بهتاوانهكهوه هه‌یه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش پاراستنی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییهكانه.
جێمس ماتیس گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كه كه چاودێریی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسیه‌ی خاشقجی ده‌كات. حكوومه‌ت له‌وباره‌وه به‌رده‌وامه له راوێژكردن به كۆنگرێس".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌رپرسیارانی كوشتنه‌كه كه ئایا باوه‌ڕی به روونكردنه‌وه‌ی (CIA) هه‌یه یان روونكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی سعوودیه؟ جێمس ماتیس گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دانیم ئه‌وه نه له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA)ه‌وه و نه له لایه‌ن حكوومه‌تی سعوودیه به ته‌واوه‌تی دۆزرابێته‌وه".