Mazın Asad
20 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند "پێویستە کۆمەڵکوژی ئەتنیکی دەرھەق بە رۆھینگیا (موسڵمانانی ئاراکان) بوەستێت".
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٢ھەمینی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند لە دوای ھێرشەکانی میانمار بەرامبەر بە موسڵمانانی ئاراکان، ٤٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون.
سەرکۆماری فەڕەنسا گوتیشی: "پێویستە کۆمەڵکوژی ئەتنیکی رۆھینگیا (موسڵمانانی ئاراکان) بوەستێت. پاراستنی پەنابەران بەرپرسیاریەتێکی ئەخلاقییە".