Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسوڵمان هۆشداری دا له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی کە له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیب بۆ قودس، دروست ده‌بن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هۆشداریدراوه له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی کە له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس دروست ده‌بن، هه‌روه‌ها داوا له جیهانی ئیسلامی و سه‌ركرده‌كانی كراوه ئه‌ركی سه‌رشانیان سه‌باره‌ت بهکێشەی قودس و فه‌ڵه‌ستین جێبه‌جێ بكه‌ن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بپارێزن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و كاره هه‌لێكی دیكه بۆ ئه‌وانه ده‌ڕه‌خسێنێت كه له بۆسەدان به‌رامبه‌ربە جیهانی ئیسلامی كه په‌رته‌وازه‌یی به‌رۆكی گرتووه. ئه‌و خواسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس هه‌نگاوێكه به‌و ئاراسته‌یه، به‌ڵام ئه‌وه پێشێلكردنێكی ئاشكرایه به‌رامبه‌ربە بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه زانایان و بیرمه‌ندانی جیهانی ئیسلامی پیلانی گواستنه‌وه‌ی بالیۆزخانه بۆ قودس قبووڵ ناكه‌ن، هاوكات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئیدانه‌ی كرده‌ی داگیركه‌ران كراوه له‌سه‌ر خاكی قودس و هه‌موو فه‌ڵه‌ستین.