Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2016
دوای ئاشكرابوونی مووچه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئێران كه له به‌رزترین ئاستدایه، به‌ڕێوه‌به‌ری سێ بانكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی ئێران IRNA، له‌سه‌ر فه‌رمانی رۆحانی بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه‌كانی سادرات، میهر و میلله‌ت ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكی "رفاه"، عه‌لی سدقی كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی كاری ئێرانە، به‌هۆی ئاشكرابوونی مووچه به‌رزه‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیری كار عه‌لی رهبیعییهوه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.
هاوكات ئاژانسی فارس كه به نزیك له سوپای پاسدارانه‌وه ناسراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییانه ده‌ستیان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ دزهپێكرانی به‌ڵگه‌نامه‌ی مووچه‌ی هه‌ندێك له به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ مێدیاكان، ده‌ركه‌وت له‌م قۆناغی قه‌یرانه داراییه‌ی ئێران‌دا كه رێژه‌ی بێكاری له به‌رزترین ئاستدایه، مووچه‌كانیان 50 هێنده به‌رزتره له‌وه‌ی كه ده‌بێت پێیان بدرێت.
گوته‌بێژی دادگای ئێران غولامحسێن ئێژه‌یی، دوێنێ له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران، رایگه‌یاندبوو 50 كارمه‌ندی باڵای وه‌زاره‌تێك مووچه‌كه‌یان زیاتر له 40 ملیۆن تومان زیاتره.
ئه‌م ئابڕووچوونه كه بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی خه‌ڵكی ئێران، سه‌ركرده‌ی ئاینیی ئه‌و وڵاته ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی كاردانه‌وه‌ی له دژی نیشان دا و رایگه‌یاند: "مووچه به‌رزه‌كان هێرشن بۆ سه‌ر به‌ها به‌رزه‌كانمان".
سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانیش، فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له بانگه‌شه‌كان ده‌ركردووە.