Mehmet Tosun
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای شنگال باکووری عێراق، بەناو بەرپرسی هەواڵگریی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، فاتمە ئۆنور-ی لە چالاکی خست.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەستهاتوون، فاتمە ئۆنور لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا لە بەریتانیاوە چووەتە ناو ریزەکانی رێکخراوەکە و سالانێکی درێژ لە باڵی سەربازیی پەکەکەدا چالاکی هەبووە.
لە ساڵی ٢٠١٦دا، لەناو هەواڵگری رێکخراوەکەدا، گەیشتووەتە پلەی بەرپرس و مەشقی هەواڵگری بە چەکدارانی پەکەکە کردووە.
فاتمە ئۆنور یەکێک بووە لە بەناو بەرپرسە هەواڵگرییەکانی رێکخراوەکە لە عێراق و سووریا و بەتایبەت لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی لە ئەستۆ بووە.
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی فاتمە ئۆنور کە ناوی خوازراوی "کیندا ماراش" بووە، لێکۆڵینەوەی وردی ئەنجامداوە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ناوبراو لە قەندیلەوە بە ئەرکێکی نهێنی دەچێتە قەزای شنگال، بەگوێرەی زانیارییەکانی (MiT)، ناوبراو بۆ شاردنەوەی چالاکییە هەواڵگرییەکانی لە شنگال وەک بەناو بەرپرسی دارایی کاری کردووە.
لە کۆتاییشدا میت، ئۆپەراسیۆنێکی لە شارۆچکەی شنگال ئەنجام دا و تیایدا فاتمە ئۆنور لە چالاکی خرا.