Afra Aksoy,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
قاهیره - AA
دادگا له میسڕ بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ٧٥ كه‌س ده‌ركرد كه باوكی شه‌هید ئه‌سما و به‌رپرس له كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلیمین محه‌مه‌د ئهلبیلتاجی له نێویاندایه.
سه‌رچاوه‌كانی دادگا باس له‌وه ده‌كه‌ن له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگای سزاكانی قاهیره له دۆسیه‌ی رووداوه‌كانی چۆڵكردنی گۆڕه‌پانی ره‌بیعه بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ ٧٥ گومان‌لێكراو ده‌رچووه كه ٤٤یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له میدیاكارانی بیانی و ناوخۆیی و شاندێكی دیپلۆماتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش به‌شداری دانیشتنه‌كه‌یان كرد و رێگا به ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌ران و كه‌سوكاری گومانلێكراوان نه‌درا به‌شداری دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
ده‌تواندرێت ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا تانه‌ی لێ بدرێت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت. به‌پێی یاساكانی میسڕ ده‌تواندرێت له ماوه‌ی ٦٠ رۆژدا تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدرێت. له ئه‌گه‌ری قبوڵكردنی تانه لێدانه‌كه‌دا دۆسیه‌كه بۆ پێداچوونه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ٧٣٩ گومانلێكراوی دیكه‌ش حوكمدران كه ٣٠٠یان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ٤٣٩دیكهشیان رایان كردووه.
كوڕی محه‌مه‌د مورسی پارێزه‌ر ئوسامه-ش به ١٠ ساڵ سزای زیندانی قورسكراوی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.