Sümeyye Dilara Dinçer
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
زیاتر له چوار ملیار و ٩١٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له چوار ملیار و ٩١٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چین به به‌كارهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار و ٩٢٠ ملیۆن دۆز له پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به به‌كارهێنانی زیاتر له ٥٧٦ ملیۆن و ١١٧ هه‌زار دۆز له پلەی دووه‌م و ئه‌مریكایش به به‌كارهێنانی زیاتر له ٣٦٠ ملیۆن و ٦٣٠ هه‌زار له پلەی سێیه‌مدا دێت؛ هه‌روه‌ها به‌ڕازیل به به‌كارهێنانی زیاتر له ١٧٣ ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار و ژاپۆنیش به به‌كارهێنانی زیاتر له ١١٥ ملیۆن و ٧٤٠ هه‌زار دۆز له پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا تا ئێستا زیاتر له ٨٨ ملیۆن و ١٦٠ هه‌زار و ٩٣٥ دۆز ڤاكسین به‌كارهێندراوه. به جۆرێك بۆ ٤٥ ملیۆن و ٧٢٠ هه‌زار و ٧٣٣ كه‌س دۆزی یه‌كه‌م و بۆ ٣٤ ملیۆن و ٨٨٦ هه‌زار و ٩٩ كه‌سیش دۆزی دووه‌م به‌كار هێندراوه. به‌مه‌یش تورکیا لەنێو وڵاتانی جیهاندا، ریزبه‌ندی هه‌شته‌می گرتووه له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادا.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له ٢١١ ملیۆن و ٦٤٧ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له چوار ملیۆن و ٤٢٩ هه‌زار تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.