Adham Kako,Ramal Abdullah Mahmood
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند کە له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هه‌زار و ٨٦٤ مەدەنی له سووریا كوژراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتێكدا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هه‌زار و ٨٦٤ مەدەنی له سووریا كوژراون كه ٤٦٨یان منداڵ و ٢٨٥یان ژنن.
هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه له سوپای رژێم و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران پێكهاتوون، ٨٩١ مەدەنییان كوشتووه كه ٢١١یان منداڵ و ١٣٦یان ژنن.
له ئاكامی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رووسیاشدا، ١٤٩ مەدەنی کوژراون كه ٣٤یان منداڵ و ٢١یان ژنن.
رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ش ٩٩ مەدەنی كوشتووه كه ٣٣یان منداڵ و ١٠یان ژنن.
له ئاكامی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش‌یش، ٨٢ مەدەنی كوژراون كه ١١یان منداڵ و حه‌وتیان ژنن.
به هۆی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش‌یش، ٦٤ مەدەنی کوژران كه ٢٠یان منداڵ و ١٧یان ژنن.
به هۆی هێرشه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژبە رژێمیش، ٣٩ مەدەنی بوونه‌ته قوربانی كه ١٠یان منداڵ و یه‌كێكیان ژنه، هه‌روه‌ها ٥٤٠ مەدەنی دیكه كه ١٤٩یان منداڵ و ٩٣یان ژنن هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له لایه‌ن گرووپه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كوژراون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه کە له كانوونی دووه‌مدا، ١٩٧ و له شوباتدا ٢٤٦ و له ئاداردا ٣٣٤ و له نیساندا ٣٢٤ و له ئایاردا ٤١٦ و له حوزه‌یرانیشدا ٣٤٧، مەدەنی كوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ١٥ له‌و كوژراوانه كارمه‌ندی ته‌ندروستین و شه‌شی دیكه‌یشیان خۆبه‌خشانی به‌رگریی شارستانین.
هه‌روه‌ها ١٥٩ له‌و قوربانیانه له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١٤٢یان له لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون.