Muhammet Ali Kemal
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
له‌شاری خابارۆڤسکی رۆژهه‌ڵاتی رووسیا که‌سێکی چه‌کدار هێرشی کرده سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوخۆی ئه‌و وڵاته که به FSB ناسراوه. به‌هۆی ته‌قه‌کانییه‌وه دوو که‌س کوژران و دواتریش هێرشبه‌ره‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوخۆی رووسیا FSB سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ که‌سێکی چه‌کدار دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی ده‌زگاکه‌وه له شاری خابارۆڤسک و به‌رله‌وه‌ی بگاته خاڵی پشکنین، ده‌ستی به ته‌قکردن به ده‌ورووبه‌ریدا کردووه.
له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌کانیشدا، کارمه‌ندێکی ده‌زگاکه و سه‌ردانیکه‌رێک کوژراون و هێرشبه‌ره‌که‌ش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژراوه.
لێکۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌که ده‌ستیپێکردووه.