Büşra Selvi Öğütcen
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە بارەی دوایین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨١٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٦٦ هەزار و ٧٣٢ حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار کراون.
بەم شێوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا، بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ١٠٩ هەزار و ١٥٠ کەس و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوونیش گەیشتووەتە، حەوت ملیۆن و ١٢٠ هەزار و ٥٣٨ حاڵەت.
هەروەها شەش ملیۆن و ١٤٩ هەزار و ٥٣٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer"، هیندستان لە رووی زۆری ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ریزبەندی دووەمی جیهاندایە.