Ali Cura
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
مۆسکۆ - AA
ڤلادیمێر کۆنستانتینۆڤ، سەرۆکی پەرلەمانی کریمیا کە رووسیا لکاندوویەتی بە خاکی وڵاتەکەیەوە، ئاماژەی بەوە کرد پردی کریمیا لەلایەن ئۆکرایناوە هێرش کراوەتە سەرى.
کۆنستانتینۆڤ. لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، باسی لەو هێرشە کرد کە کراوەتە سەر پردەکە.
ڤلادیمێر کۆنستانتینۆڤ باسی لەوە کرد کە کاتەکانی شەو هێرشەکە کراوە و گوتی: "رژێمی تیرۆریستیی کیێڤ، ئەم شەو تاوانێکی دیکەی ئەنجام دا و هێرشی کردە سەر پرسی کریمیا''.
کۆنستانتینۆڤ باسی لەوە کرد کە هاووڵاتيیانی مەدەنی پردەکە بۆ پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنن، بەڵام رێگای ئاسنینەکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە.
وەزارەتی تەندروستیی ناوچەی کراسنۆداری رووسیا، بڵاویکردەوە کە لە رووداوەکەی پردی کریمیا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکیش برینداربووە.
لەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی رووسیادا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەو هێرشەی کراوەتە سەر پردەکە رێگای ئۆتۆمبێل زیانی بەرکەوتووە، بەڵام ستوونەکانی پردەکە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
ژمارەیەک لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کریمیا، دیمەنی پردەکەیان بلاوکردەوە کە زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی روونکردنەوەى بەرپرسانی خۆجێیی ناوچەکە، گەشتەکانی شەمەندەفەر کە راوەستابوون دووبارە دەستیان پێکردووەتەوە، پێشنیاری بەکارهێنانی رێگای دیکە بۆ ئەو کەسانە کراوە کە رێگای داخراوەکانی وشکانی بەکاردەهێنن.
بەناو پارێزگاری کریمیا کە رووسیا بە شێوەیەکی نایاسایی لکاندوویەتی بە خاکی وڵاتەکەیەوە، باسی لەوە کرد کە دۆخێکی بەپەلە لە پردی کریمیا روویداوە، بەو هۆیەشەوە پردەکە بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخراوە.
ژمارەیەک هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی رووسیا، دیمەنی پردەکەیان بڵاوکردەوە کە دووکەڵی لێ بەرزدەبێتەوە.