Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
حه‌له‌ب - AA
له چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری سووریا، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمه‌وه له حه‌له‌ب گه‌مارۆدراوه، 49 كه‌س كوژران و 113ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسی به‌رگری شارستانی له حه‌له‌ب، نه‌جیب ئه‌نساری، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به بۆمبی جۆراوجۆر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان له حه‌له‌ب بۆردومان كردووه.
ئه‌نساری باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه 49 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون، له‌وانه‌ش له ناوچه‌ی كاترجی 25 كه‌س، مویه‌سیر و شێخ فارس یه‌كی حه‌وت كه‌س، له كه‌ره‌م نه‌زهه، مهشهد و شێخ سه‌عید، دوو كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها له ناوچه‌كانی سوكه‌ری، باب ئه‌لنه‌سر، كانتانه و حه‌یده‌ریه یه‌ك، كه‌سێك كوژراون.
نه‌جیب ئه‌نساری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌دا 113 كه‌سی دیكه برینداربوون و، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له بینا و باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه یان رووخاون یان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌نساری باسی له‌وه‌یش كرد كه پێشتر حه‌له‌ب به بۆمبی كۆكوژ بۆردومانكراوه و، گوتی: "ئێستا رووسه‌كان بۆمبی كاریگه‌رتر به‌كارده‌هێنن. ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر رووسه‌كان بۆردومانیان ده‌كرد چاڵ به قوڵایی 5-78 مه‌تر دروست ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بۆمبانه‌ی ئێستا به‌كاری ده‌هێنن به‌قوڵایی 10 مه‌تر زیاتر چاڵ دروست ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له حه‌له‌ب كه به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووی بۆردومانی سه‌ختی رژێم و رووسیا بوونه‌ته‌وه، قه‌یرانی مرۆیی هه‌یه".
ئه‌و بۆمبه كۆكوژییانهی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا به‌كاری ده‌هێنن به راوكه‌ری حه‌شارگه ناسراوه، دانیشتوانی حه‌له‌ب هێزی ئه‌و بۆمبه به بوومه‌له‌رزه ناوزه‌ند ده‌كه‌ن، كه ده‌بێته هۆی كاولكاری زۆر و دروست كردنی چاڵ به قوڵایی پێنج بۆ حه‌وت مه‌تر.