hamza mansur
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2016
بەگوتەی ئەفسەری سەربازی لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی ئەنبار عەقید وەلید دلێم، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەكدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەی ئەلبو عیسا لە باكووری شاری رومادی و بەهۆیەوە پێنج سەرباز و چەكداری هۆزەكانی سوننە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دلێمی گوتی: "چەكدارانی رێكخراوی داعش بە رێگەی پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژەوە، هێرشیان كردە سەر ناوچەی ئەلبو عیسا لە باكووری رومادی".
ئەو زیاتر دوا و گوتی: "هێزەكانی ئەمنی و هۆزە چەكدارەكانی سوننە رووبەڕووی هێرشبەرانی تیرۆریستانی داعش بوونەوە لەو ناوچەیە بەڵام لەو شەڕە پێنج سەرباز و چەكداری سوننە كوژران و شەشی دیكەش بریندار بوون".
دلێمی باسی لەوەشكرد، كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو كە خۆكوژی داعش لێیاندەخوڕی بە بۆردومان لەنێو بەرن و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكەی دیكە هێزەكانی عێراق تەقاندیانەوە بەر لەوەی بگەنە لای هێزەكانی ئەمنی و هۆزە چەكدارەكان لە ناوچەی ئەلبو عیسا خۆیان بتەقێننەوە.