Rewa Mahmut Hasan
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2016
حەڵەب
یەکەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایانگەیاند کە سایلۆی گەنم و گوندی بەیلۆنیەی باکووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی ماری سەر بە حەڵەبی سووریان لەژێر کۆنترۆڵی داعش رزگار کردووە .
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون شۆڕشگێرانی ئۆپۆزسیۆنی ماری سایلۆی گەنم و گوندی بەیلۆنیەی باکووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەی ماریان کۆنترۆڵ کردووە و هێزەکانی داعشیان لێ وەدەرناون.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بە شەڕێکی قورس کردووە لە دەووروبەری سایلۆکە لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و داعشداو دواتریش لەناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی عەزاز لە لکاریز و یاهمول ئۆپەراسیۆنیان دەست پێکردووە.