Mohammed Baqi Hussein
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
حه‌له‌ب - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر گوندی عوهیجیل له خۆرئاوای شاری حه‌له‌ب، 18 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسی به‌رگریی شارسانی له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب محه‌مه‌د حه‌لاق، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ هێرشێكی مووشه‌كی بینایه‌كی سێ نهۆمیی له گوندی عوهیجیل كردووه‌ته ئامانج.
حه‌لاق گوتیشی: "به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاره‌كانی فریاكه‌وتن كۆتاییهات. له‌هێرشه‌كه‌دا 18 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا كه نۆیان منداڵ و چواریان ژن بوون. له‌ئه‌نجامی كاره‌كانماندا توانیمان ژیانی ژنێك رزگاربكه‌ین".