Muhammet Ali Kemal
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
ڤیەننا - AA
لە نەمسا هاووڵاتییان بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی فیدراڵیی (نەیشناڵتاگ) چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
پرۆسەی دەنگدان بۆ ٢٢ەمین خولی پەرلەمانی نەمسا کاتژمێر ٠٧:٠٠ بەکاتی ناوخۆی ئەم وڵاتە (٠٩:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان) دەستیپێکرد و تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام دەبێت.
هاووڵاتییان هەر لەبەیانی زووەوە روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد کە تێیدا ١٦ پارت بە ٢ هەزار و ٥٥ کاندید رکابەریی لەسەر بەدەستهێنانی کورسییەکانی ٢٢ەمین خولی ئەنجوومەنی فیدراڵیی دەکەن.
لە ٩ پارێزگای نەمسا ٣٩ بازنەی دەنگدان هەیە. ئەو کەسانەی تەمەنیان ١٦ ساڵە دەتوانن دەنگ بدەن و کۆی گشتیی ئەو هاووڵاتییانەش کە مافی دەنگدانیان هەیە بریتییە لە ٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس. ژمارەی ئەو کەسانەشی کە بۆ یەکەمجارە دەنگدەدەن بریتییە لە ٣٠٠ هەزار کەس.
بەربەستی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی فیدراڵیی نەمسادا بریتییە لە ٤ لەسەدا و دەنگدەران دەتوانن لەرێگەی ئەو ٨٠٠ سندوقەی لەسەرانسەری وڵاتدا لە ٣٩ بازنەی دەنگدان دانراوە، یان لەرێگەی نامەوە دەنگبدەن.
زیاتر لە ١٠ لەسەدی دەنگدەران لەرێگەی نامەوە دەنگەکانیان بەکاردەهێنن و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دوای ژماردنی دەنگی نێو نامەکان روون دەبێتەوە.