Emre Gürkan Abay
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی جەنگیی لە جۆری iL-20 لە دەریای ناوەڕاست لە سیستمی راداردا نەماوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، فڕۆکە سەربازییە رووسییەکە ١٤ سەربازی تیادا بووە و لە میانی گەڕانەوەی بۆ بنکەی ئاسمانیی حمێمیم لە سووریا لە کاتێکدا کە لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاست بووە لە سیستمی راداردا نەماوە و ونبووە.
باس لەوەشکراوە فڕۆکەکە لەو کاتەدا ونبووە کە چوار فڕۆکەی جۆری ئێف-١٦ی ئیسرائیلی هێرشێکیان بۆ سەر شاری لازقییەی سووریا ئەنجامداوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەکراوە کەشتییەکی جەنگیی فەڕەنسی لە دەریای ناوەڕاستەوە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ناوچەکە بە ئەنجام گەیاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی سەربازە رووسییەکانی ناو فڕۆکەکە بەردەست نییە.