Kasım İleri
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
واشنتۆن- AA
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ڵۆید ئۆستن له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، جومعه عیناد سه‌عدون، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرد كه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبە داعش تیایدا جێگیر كراون.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ڵۆید ئۆستن، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی سه‌ركۆنه كردووه و به‌وهۆیه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عێراق كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه جومعه عیناد سه‌عدوون هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربووه، خواستووه و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "گه‌لی عێراق شایه‌نی عێراقێكی سه‌قامگیر و ئارامه و ئه‌مریكا پابه‌نده به‌وه‌ی له بابه‌تی به‌رگرییكردن له سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یان، پشتیوانیی هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمان بكات. هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له پابه‌ندییان به هاوبه‌شیی ستراتیژیی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا كرده‌وه".
شەوی رابردوو، به ١٤ مووشه‌ك ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و دەورووبەری کە بەھۆیەوە کەسێک کوژراو و نۆ دیکەیش برینداربوون کە یەکێکیان سەربازێکی ئەمریکییە.
لە میدیاکاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووایەوە کە گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێریان ئەنجامداوە.
هەر دوای ھێرشەکە گرووپێکی چەکدار کە ناوی خۆی ناوە "سەرایا ئەولیا ئەلدەم" بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشە مووشەکییەکە راگەیاند و ئاماژەی بەوەدابوو کە بنکەی ھێزەکانی ئەمریکای لە شارۆچکەی حەریر سەربە پارێزگای ھەولێر کردووەتە ئامانج، بێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەک لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
ئەو گرووپە راینەگەیاندووە کە بەفەرمی سەربە چی لایەنێکە، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێکە لە گرووپەکانی سەربە حزبوڵڵا عێراق.