Oğuzhan Sarı,Ömer Aşur Çuhadar
31 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لە میانی سەردانەکەی بۆ دۆحە لەگەڵ وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن عەتییە کۆبووەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یاشار گولەر لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ دۆحە لە ڕێوڕەسمێکی سەربازییدا لەلایەن خالید بن عەتییە، پێشوازی لێکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە دوای ڕێوڕسمی پێشوازیکردنەکە، یاشار گولەر و خالید بن عەتییە کۆبووەنەتەوە.
دوێنێ چوارشەممە وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە دۆحە پایتەختی قەتەر.