Ahmed al-Masri,Rewa Mahmut Hasan
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2017
دەوحە - AA
وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولرەحمان ئەلسانی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دیالۆگ راگەیاند بەمەبەستی چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە دیپلۆماتییەی لەگەڵ دراوسێکانیدا دروست بووە.
ئاژانسی رەسمی قەتەری بڵاوی کردەوە کە ئەلسانی لەلێدوانێکدا بۆ سی ئێن ئێن، رایگەیاندووە کە ئەوان ئامادەی دیالۆگن، لەکاتێکدا هێزێکی گەورە نین، هەروەک دووپاتیشی کردۆتەوە کە لەو بڕوایەدایە کێشەکە بە پێکدادان چارەسەر ناکرێت.
ئەلسانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی بەدرۆخستەوە کە وڵاتەکەی بە پشتگیری کردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکرێ.
لە وەڵامی تۆمەتەکانی سعوودیە کاتێک ئاماژە بەوە کرابوو قەتەر بەئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە، پشتگیری گرووپە تیرۆریستەکان دەکات، ئەلسانی دەڵێت: "ئەم روونکردنەوەیە دژبەیەکن، لەلایەک بە پشتگیری ئێران و گرووپە توندڕەوەکانی سووریا تۆمەتبارمان دەکەن. لەلایەکەی ترەوە بە پشتگیری کردنی ئیخوان موسلمینی یەمەن و سعوودیەو حووسیەکان تۆمەتبارمان دەکەن. لەکاتێکدا ئەمانە لەتەواوی مەیدانی شەڕکردندا، ناکۆکن. ئەو زانیارییانەش تەواو هەڵەن کە باس لە پشتگیری کردنی ئێمە دەکات بۆ بزاوتی مەزهەبی قەتیف و ئۆپۆزسیۆنی سعوودی.
ئەلسانی وەڵامی پەیامێکی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی دایەوە لەسەر قەیرانی دیپلۆماتی کە لە تویتەر بڵاوی کردبوویەوەو گوتی: "لە دوایین سەردانیدا بۆ ناوچەکە ترەمپ و ئەمیری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی وەستاندنی سەرچاوەی دارایی تیرۆریان، تاوتوێی کردووە".