Mehmet Şah Yılmaz,Behlül Çetinkaya
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەی لووتکەی تایبەتی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی یەکێتیی ئەورووپادا لەبارەی تورکیا دەرکراون، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: ''تورکیا لە بری رووکردنە کێشە دووقۆڵیەکان و بەرژەوەندیە بەرتەسکەکان و راوێژی ئەندامێتی کوێرانە، بە رۆژەڤی بەرژەوەندی و داهاتووی هاوبەش، رێزگرتنی بەرامبەری و پەیوەندی جێمتمانە، پێداگرانە و بە ئیرادەی چارەسەرکردنی کێشەکان بە دانوستان بەردەوام دەبێت لەسەر پێشخستنی قۆناغی یەکێتیی ئەورووپا''.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوەکی سەبارەت بەو بڕیارانە بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لەمیانی کۆبوونەوەی لووتکەی تایبەتی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی یەکێتیی ئەورووپادا لەبارەی وڵاتەکەی دەرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەگەڵ ئەوەی لەو بڕیارانەدا هەندێک بابەتی ئەرێنی هەن، بەڵام بەشێکی زۆریشیان دوورن لە راستییەوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا داوا لە بەشە رۆمەکەی قوبرس بکات گفتوگۆ لەگەڵ تورکەکانی قوبرس بکات و، هاتووە؛ ''وەک دەیان جار گوتومانە، تا چارەسەرکردنی بابەتی قوبرس، موخاتەبی رۆمەکانی قوبرس تورکیا نییە بەڵکو تورکەکانی قوبرسە. لە دۆخێکدا کە تورکەکانی قوبرسی تێدا نەبێت تورکیا دانوستان ناکات لەگەڵ حکوومەتی بەشە رۆمیەکەی قوبرس لەبارەی سنوورە دەریاییەکان. ئەوە تەنیا دوای چارەسەرکردنی بابەتی قوبرس دێتە ئاراوە''.