Tuğrul Çam,Ahmet Furkan Mercan
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌دوای تانه‌دانی ئه‌مریكا له بڵاوكردنه‌وه‌ی پلانی ئه‌منیی ناتۆ له‌باره‌ی توركیاوه كه یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/په‌كه‌كه وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌بینێت، توركیاش دژایه‌تیی خۆی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پلانی ئه‌منیی ناتۆ له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك، راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، ناتۆ دوو پلانی ئه‌منیی هه‌یه كه یه‌كێكیان بۆ وڵاتانی باڵتیك له دژی رووسیا و ئه‌وی دیكه‌یان بۆ توركیایه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له باشووره‌وه دێن. ئه‌م پلانانه له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی ناتۆوه په‌سه‌ند ده‌كرێن و هه‌ر دوو ساڵ جارێك نوێ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
دوایین پلانه ئه‌منییه‌كان كه ئاماده‌كرابوون، له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی ناتۆوه په‌سه‌ندكران. له‌و پلانه‌شدا كه كۆنسهیهكه په‌سه‌ندیكردووه، له‌نێو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر توركیا یه‌په‌گه/په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌یه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پلانه‌كه په‌سه‌ندكراوه، ئه‌مریكا تانه‌ی لێدا. له‌دوای تانه‌كه ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاوڕابوون.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا تانه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه "كاتێك دۆكیومێنتی پلانه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانیی له یه‌په‌گه/په‌یه‌ده كردووه، له‌رووی یاساییه‌وه به‌رپرسیارێتیی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ".
دۆكیومێنتی پلانه‌كان ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن كۆنسه‌ی ناتۆوه په‌سه‌ندكراوه، هێشتا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. كاره‌به‌ده‌ستانی توركیاش كاردانه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر دۆخه‌كه‌دا له‌شێوه‌ی ئه‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ی له‌باره‌ی توركیاوه بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا رێگه به‌وی دیكه‌شیان ناده‌ین"، نیشاندا.
بابه‌ته‌كه رۆژی ٢٠ی تشرینی دووه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆدا بووه رۆژه‌ڤ. شاندی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایانكرد "له‌وانه‌ی كه خوازیارن راپۆرتی ئاماده‌كراو له‌باره‌ی وڵاتانی باڵتیك بڵاوبكرێته‌وه، هه‌مان هه‌ستیاریش له‌باره‌ی توركیاوه نیشانبده‌ن".
له ئێستادا له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌دا، سكرتێری گشتیی ناتۆ،یه‌نس ستۆڵتنبێرگ، له هه‌وڵدایه. سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان باس لهوهدهكه ناوبراو له كارده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی زمانێكی هاوبه‌ش.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی توركیاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كراوه‌ن به‌ڕووی پێشنیاره‌كاندا.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه ئه‌نجامیداوه و به‌ر له دوایین سه‌ردانی بۆ توركیا، ویستی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیادا بكات. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاندی توركیا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون، شاندی ئه‌مریكا به‌شدارییان تێدا نه‌كرد.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كاره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی بابه‌ته‌كه درێژه‌یان هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنرێت.