Mehmet Hatipoğlu
27 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
گوموتینی - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،١ پله‌ی ریختەر نیمچه‌دوورگه‌ی مۆرا-ی له باشووری یۆنان هەژاند.
به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی په‌یمانگای جیۆداینامیكی ئه‌سینا، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر ٠٩:٢٣ خولهك به‌كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، له قوڵایی ٢٠ كم له‌نێوان دوورگه‌ی كیسرا و دوورگه‌ی گیریت له باشووری نیمچه‌دوورگه‌ی مۆرا روویداوه.
راگه‌یاندنی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، باسیان له‌وه كرد كه بوومه‌له‌رزه‌كه گوڕه‌كه‌ی ٦،١ پله بووه و هه‌ر له ئه‌سینای پایته‌خته‌وه كه ٢٥٨ كم دووره تا دوورگه‌ی گیریت له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراواندا به توندی هه‌ستی پێكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی یۆنان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بوومه‌له‌رزه‌كه په‌یوه‌ندی به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌وه نییه كه دوێنێ له ئه‌لبانیا روویدا.
هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌دراوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه یان نا.