Emre Aytekin
23 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2018
تۆكیۆ/سیئۆل - AA
كاریگه‌ری شه‌پۆلی گه‌رما له ژاپۆن كه له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، درێژه‌ی هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ژاپۆن كیۆدۆ، پله‌کانی گه‌رما كه له شاری كوگایاما باكووری تۆكیۆ 41،1 پله بووه به به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار كراوه.
هاوكات پله‌كانی گه‌رما له شاری ناگۆیا تا 39 پله و له تۆكیۆی پایته‌خت تا 37 پله به‌رزبووه‌ته‌وه.
له رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌دا له ژاپۆن 11 كه‌س به هۆی به‌رزبوونەوەی له راده‌به‌رده‌ری پله‌کانی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژی شه‌ممه له تۆكیۆ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن به‌ده‌م سێ هه‌زار و 99 حاڵه‌ته‌وه چوون كه ئه‌وه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
له‌سه‌ره‌تای مانگه‌وه تا ئێستا له ژاپۆن، لانیكه‌م 25 كه‌س به هۆی ناڕهحهتبوونیان به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌ما گیانیان له‌ده‌ستداوه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.