Hakan Ceyhan Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
15 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2016
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دا.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا پوتین پیرۆزبایی له تره‌مپ كردووه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و، ئاماده‌یی خۆیشی نیشانداوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكادا گفتوگۆ ده‌ست پێ بكات له‌سه‌ر بنه‌ماكانی یه‌كسانی، رێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ده‌ستنه‌خستنه ناو كاروباری یه‌كتره‌وه.
پوتین و تره‌مپ، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا-ئه‌مریكا له ئاستێكدایه به‌پێی پێویست نییه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ هاریكاری بنیاتنه‌ر. هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی هاریكاریی كردووه‌ته‌وه له‌بواره‌كانی بازرگانی-ئابووریی و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كاندا.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا پوتین و تره‌مپ باسیان له قه‌یرانی سووریا كردووه و، هه‌ردوولا هاوڕابوون سه‌باره‌ت به هاریكاری له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی كه دوژمنی هاوبه‌شی ژماره یه‌كه.
لهڕوونكردنهوهكهدا باس له‌وه كراوه كه پۆتین و تره‌مپ هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان به‌رده‌وامی هه‌بێت و له داهاتوودا دیدار ئه‌نجام بده‌ن.