Emre Gürkan Abay,Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
مۆسكۆ- AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیادا هاریكارییه سه‌ربازیی-ته‌كنیكییه‌كان درێژەیان هه‌یه، رایگه‌یاند: "له رۆژه‌ڤماندا هاریكاریی سه‌ربازیی-ته‌كنیكی و ته‌واوكردنی ره‌وانه‌كردنی سیستمه‌كانی S-400 بۆ توركیا هه‌یه".
ڤلادیمیر پوتین له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی باڵای هاریكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه هه‌ردوو سه‌رۆك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
پوتین باسی له‌وه‌كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا راوێژیان سه‌باره‌ت به بابه‌ته له‌پێشینه‌كان كردووه و رایگه‌یاند: "بڕیارمانداوە لە چوارچێوەی هەماهەنگییە پێگەیشتوو و پێشكەوتووەكانماندا، پەیوەندییەكانمان بەرەوپێش ببەین".
هه‌روه‌ها پوتین جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی پلاندانانی هاوبه‌شی ستراتیژیی توركیا-رووسیادا شانده‌كانی هه‌ردوو وڵات، بابه‌تی سووریا یه‌كێك بووه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان و گوتی: "توركیا و رووسیا، وه‌ك گرهنتیكارانی پڕۆسه‌ی ئاستانا، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا، كۆششی زۆر مه‌زن ده‌كه‌ن. به‌رده‌وامین له كاره‌كانمان سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا".
ڤلادیمیر پوتین وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ توركیادا هاریكارییه سه‌ربازیی-ته‌كنیكییه‌كان درێژه‌یان هه‌یه، رایگه‌یاند: "له رۆژه‌ڤماندا هاریكاریی سه‌ربازیی-ته‌كنیكی و ته‌واوكردنی ره‌وانه‌كردنی سیستمه‌كانی S-400 بۆ توركیا هه‌یه. هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی چه‌كه مۆدێرنه‌كانی رووسیا بۆ توركیا له رۆژه‌ڤماندایه".