Emre Gürkan Abay,Ali Cura
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
مۆسكۆ-AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له رێگه‌ی پهیامێكهوه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ڤلادیمیر پوتین بەبۆنەی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه.
له په‌یامه‌كه‌یدا پوتین باسی له‌وه‌كردووه سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌نجامێكی سرووشتیی كاره خۆنهویستانهكانی ئه‌ردۆغانه وه‌ك سه‌ركۆماری توركیا و رایگه‌یاندووه: "سه‌ركه‌وتنه‌كه‌تان ئاماژه‌یه‌كی روونی پشتیوانیی گه‌لی توركیایه له هه‌وڵه‌كانتان بۆ به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی وڵات و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه".
پوتین سوپاسی رۆڵی كه‌سیی ئه‌ردۆغانی كردووه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان توركیا و رووسیا و هاریكارییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و راگه‌یاندووه: "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه ئاماده‌ین بۆ درێژه‌دان به دیالۆگی بنیاتنه‌رانه له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه دووقۆڵی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گرنگی به جێبه‌جێكردنی پرۆژه هاوبه‌شه پلان بۆ دانراوه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه وێسگه‌ی ناوه‌كیی ئاككویو و بنیاتنانی ناوه‌ندێكی گازی سرووشتیی له توركیا، ده‌ده‌ن.
ڤلادیمیر پوتین لە پەیامەکەیدا بە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەڵێت: "دۆستی هێژام، له ناخی دڵمه‌وه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ ههڵبژێردرانهوهتان وه‌ك سهركۆمار. هیوای سه‌ركه‌وتن، ته‌ندروستباشی و ئارامیتان بۆ ده‌خوازم وه‌ك سه‌رۆكی وڵات كه ئه‌ركێكی پربهرپرسیارییه".