Esat Fırat
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
قودس – AA
له میانی رووماڵكردنی رووداوه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا له قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو، پۆلیسی ئیسرائیل پەلاماری كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فائیز ئه‌بو رومه‌یله دا و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولـله‌ی پلاستیكیش فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، مسته‌فا حهروف بریندار بوو.
له كاتێكدا به‌هۆی پەلاماری پۆلیسی ئیسرائیله‌وه جلوبه‌رگی ئه‌بو رومه‌یله دڕا، له نه‌خۆشخانه فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ حهروف ئه‌نجام درا كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولـلهیهكی پلاستیكی سنگی بریندار ببوو.
دوای نوێژی به‌یانی پۆلیسی ئیسرائیلی ویستی به بۆمبی ده‌نگی، گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولـله‌ی پلاستیكی بڵاوه به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات له مزگه‌وتی ئه‌قسا.
له ئاكامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌دا تا ئێستا ٢١٥ فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.