Sayed Khodaiberdi Sadat
10 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2021
كابول – AA
به‌بۆنەی جه‌ژنی ره‌مه‌زان تاڵیبان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
تاڵیبان له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێنمایی به چه‌كداره‌كانی داوه له ماوه‌ی جه‌ژندا، هیچ جۆره هێرشێك ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه چه‌كداره‌كانیان و هێزه‌كانی حكوومه‌ت نابێت بچنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی یه‌كتر.
تاڵیبان باسی له‌وه كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ئاشتی و ئارامیدا جه‌ژن به‌سه‌ر به‌رن، بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه و تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئه‌گه‌ری هێرشی لایه‌نی به‌رامبه‌ردا، ئه‌وا به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه.
تا ئێستا له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی بزوتنەوەی تاڵیبانه‌وه، حكوومه‌تی ئه‌فغانستان هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.